ڕێنوێنی و هاوکاری پێشکەش بە گەنجان دەکەین. کاردەکەین لەگەڵ گەنجانی کۆچبەر، پەنابەر وە یاخود ئەو گەنجانەی کە داوای مافی پەنابەرییان کردووە و لە ئینگلتەرا دوور لە خێزانەکانیان دەژین. دەتوانین هاوکارتبین ئەگەر گەنجێکیت ( تەمەن ٢٥ ساڵ یاخود خوار ٢٥ ساڵ) وە هاوکاری دەکرێیت لەلایەن یەکێک لە بنکەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە.
- زانییاریتان پێدەدەین لەسەر چۆنییەتی بەدەستهێنانی ماف و داواکارییەکانتان.
- کاردەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هاوکاریدەکرێیت لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی، ڕاوێژکاری تایبەت وە یاخود کەسانی تری پسپۆڕەوە.
- هاوکارت دەبین کە دەنگت بگات بە شوێنی مەبەست لە ڕادەربڕین و سکاڵا تۆمارکردن ئەگەر هاتوو باروودۆخەکە بە دڵی تۆ نەبوو.
پەیوەندیمان پێوە بکە بە ژمارە تەلەفۆنی 5792 800 0808 کە هێڵێکی بێبەرامبەرە و دەتوانین بە زمانی کوردی شیرینی سۆرانی قسەت لەگەل بکەین.
هەروەها دەتوانیت بە هەر یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوەبکەیت:
نامەناردن: 670369 07758 ( 8-12 پێنس بۆ هەرنامەیەک)
وەتس ئەپ: 670369 07758(16 ساڵ یاخود سەر و 16)
ئیمەیڵ: help@coramvoice.org.uk
کاتی کارکردنمان بەم شێوەیەیە: ڕۆژانی دوو شەممان تا هەینی لە کاتژمێر
9: 30 ی سەر لەبەیانی تا کاتژمێر 6 ی ئێوارە. شەممان کاتژمێر 10 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.