لەژێر سەرپەرشتی | ئەگەر تۆ هاوکاری بکرێیت لەلایەنخزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ و کارمەندی سۆشیاڵت هەبێت ئەوا پێی دەووترێت ‘لەژێر سەرپەرشتی’ یان ‘ چاودێری کراو’.
ئەگەر تۆ لەژێر سەرپەرشتیدا بیت ڕەنگە لەگەڵ سەرپەرشتیارێکی بەخێوکەر بژی یان لە خانووێك بە هاوبەشی لەگەڵ کارمەندی سەرەکی کە ستافی ئەو شوێنەن بۆ هاوکاری کردنت.
|
ئەنجومەنی خۆجێی / دەسەڵاتی خۆجێی | بەشێکی خۆجێی حکومەتە کە بەرپرسیارە لە خزمەتگوزارییەکان (شتەکانی وەکو قوتابخانە، نیشتەجێکردن و خانووبەرە وە سەرپەرشتی کردنی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە) لە هەر ناوچەیەك لەناو وڵات (بۆ نموونە شاری مانچستەر یان ساوزەك Southwark یان برێنت لە لەندەن). خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ بەشێکە لە ئەنجومەنی خۆجێی |
خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ / خزمەتگوزارییەکانی منداڵان
| ئەو بەشەی لە ئەنجومەنی خۆجێیەکەی تۆ کە بەرپرسیارە لە هاوکاری کردنت ئەگەر تۆ منداڵێك یان گەنجێك بیت لەم وڵاتە بەبێ ئەوەی دایك و باوکت ئەندامانی تری خێزانەکەت لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی لەگەڵیان بژیت و چاودێریت بکەن. |
بەجێهێڵەری سەرپەرشتی | ئەگەر تەمەنت 16 ساڵ بێت یان زیاتر وە لەژێر سەرپەرشتی بیت ئەوا دەبێ هاوکاری بکرێیت لە پلاندان بۆ ئەوکاتەی تەمەنت دەبێ بە 18 ساڵ. کاتێك کە تەمەنت دەبێت بە 18 ساڵ ئەوکاتە پێت دەووترێت ‘بەجێهێڵەری سەرپەرشتی’.تۆ وا پێشبینی دەکرێت کە زیاتر سەربەخۆ بیت وە زیاتر شتەکان بۆخۆت جێبەجێ بکەیت بەڵام ئەنجومەنی خۆجێی تۆ تائێستاش بەرپرسیارێتی ئەوەی لەسەر کە هاوکاریت بکات تاکو تەمەنت دەبێت بە 25 ساڵ. ئەوان دەبێ یارمەتیت بدەن سەبارەت بە نیشتەجێکردن و خانووبەرە، خوێندن وە هاوکاریی تری کە پێویستتە. |
پلانی نەخشە ڕێگا | پلانی نەخشە ڕێگا لە ڕاستیدا بەشێکی گرنگی بەجێهێشتنی سەرپەرشتیە.ئەوە بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە دەبێ ئەو هاوکارییانەی تێدا بێت کە تۆ پێویستتە لە خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ بۆ یارمەتیدانت بۆ ئەوەی بە سەربەخۆیی بژیت و ئامانجەکانت بەدی بێنی. تۆ و کارمەندی سۆشیاڵەکەت یان ئامۆژگاریکەی کەسی PA ی خۆت دەبێ پێکەوە کار بکەن لەسەر پلانی نەخشە ڕێگاکەت کاتێك تەمەنت دەبێت بە 16 ساڵ. پلانەکەت دەبێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت هەموو 6 مانگ جارێك بۆ دڵنیابوون لەوەی تائێستاش گونجاوە بۆت. |
ئۆفەری خۆجێی بەجێهێڵەرانی سەرپەرشتی | ئەمە بەڵگەنامەیەکە کە تۆ دەتوانیت بیدۆزیتەوە لەسەر ماڵپەڕی ئەنجومەنی شارەوانیەکەت.زانیاری تێدایە سەبارەت بە ئەو هاوکارییەی کە ئەنجومەنەکە پێشکەشی دەکات بۆ بەجێهێڵەرانی سەرپەرشتی.بە لیست نووسراوە چی هاوکارییەك بەردەستە وە بەجێهێڵەرانی سەرپەرشتی دەبێ چیان دەستبکەوێت. |
دەرماڵەی خوێندن Bursary | ئەو پارەیەیە کە دەتوانیت داوای بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی پارەی هاتوچۆ، کتێب یان پارەی کۆرسەکەت بدەیت بە زانکۆ یان کۆلێژ.تۆ دەبێ داوا لە ئامۆژگاریکەری کەسی خۆت بکەیت دەربارەی ئەمە. |
دەرماڵەی ماڵ بەجێهێشتن/ پارەی بەخششی ماڵ دانان
| ئەو پارەیەیە دێت لە خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ بۆ یارمەتیدانت لە کڕینی شتەکانی پێویستتە کاتێك ماڵت دەگوازیتەوە بۆ شوقەیەکی نوێ بۆ نموونە کەلوپەلی ناو ماڵ، سەلاجە، کتلی و مەنجەڵ. |
لێخۆشبوونی باجی ئەنجومەنی شارەوانی | باجی شارەوانی Council tax پارەیەکە تۆ دەیدەیت بە ئەنجومەنی خۆجێی ئەگەر تەمەنت 18 ساڵ یان زیاتر بێت وە خاوەنی ماڵێك بیت یان بەکرێت گرتبێت. ئەگەر تۆ ‘لێخۆشبوونی باجی شارەوانی وەربگریت مانای ئەوەیە پێویست ناکات پارەی باجەکە بدەیت. |