لەژێر سەرپەرشتی یان بەجێهێڵەری سەرپەرشتی – وشە گرنگەکان و مانایان چی‌یە

لەژێر سەرپەرشتی


ئەگەر تۆ هاوکاری بکرێیت لەلایەنخزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ و کارمەندی سۆشیاڵت هەبێت ئەوا پێی دەووترێت
‘لەژێر سەرپەرشتی’ یان ‘ چاودێری کراو’.


ئەگەر تۆ لەژێر سەرپەرشتیدا بیت ڕەنگە لەگەڵ سەرپەرشتیارێکی بەخێوکەر بژی یان لە خانووێك
بە هاوبەشی لەگەڵ کارمەندی سەرەکی کە ستافی
ئەو شوێنەن بۆ هاوکاری کردنت.

ئەنجومەنی خۆجێی / دەسەڵاتی خۆجێی

بەشێکی خۆجێی حکومەتە کە بەرپرسیارە لە خزمەتگوزارییەکان
(شتەکانی وەکو قوتابخانە، نیشتەجێکردن و خانووبەرە وە
سەرپەرشتی کردنی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە)
لە هەر ناوچەیەك لەناو وڵات (بۆ نموونە شاری مانچستەر یان
ساوزەك Southwark یان برێنت لە لەندەن).

خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ
بەشێکە لە ئەنجومەنی خۆجێی


خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ / خزمەتگوزارییەکانی
منداڵان

ئەو بەشەی لە ئەنجومەنی خۆجێیەکەی تۆ کە بەرپرسیارە لە
هاوکاری کردنت ئەگەر تۆ منداڵێك یان گەنجێك بیت لەم وڵاتە
بەبێ ئەوەی دایك و باوکت ئەندامانی تری خێزانەکەت لەگەڵدا
بێت بۆ ئەوەی لەگەڵیان بژیت و چاودێریت بکەن.

بەجێهێڵەری سەرپەرشتی

ئەگەر تەمەنت 16 ساڵ بێت یان زیاتر وە لەژێر سەرپەرشتی
بیت ئەوا دەبێ هاوکاری بکرێیت لە پلاندان بۆ ئەوکاتەی
تەمەنت دەبێ بە 18 ساڵ.

کاتێك کە تەمەنت دەبێت بە 18 ساڵ ئەوکاتە پێت دەووترێت
‘بەجێهێڵەری سەرپەرشتی’.تۆ وا پێشبینی دەکرێت کە زیاتر
سەربەخۆ بیت وە زیاتر شتەکان بۆخۆت جێبەجێ بکەیت بەڵام
ئەنجومەنی خۆجێی تۆ تائێستاش بەرپرسیارێتی ئەوەی لەسەر کە
هاوکاریت بکات تاکو تەمەنت دەبێت بە 25 ساڵ.

ئەوان دەبێ یارمەتیت بدەن سەبارەت بە نیشتەجێکردن و
خانووبەرە، خوێندن وە هاوکاریی تری کە پێویستتە.

پلانی نەخشە ڕێگا

پلانی نەخشە ڕێگا لە ڕاستیدا بەشێکی گرنگی بەجێهێشتنی
سەرپەرشتیە.ئەوە بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە دەبێ ئەو
هاوکارییانەی تێدا بێت کە تۆ پێویستتە لە
خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ بۆ یارمەتیدانت بۆ ئەوەی بە
سەربەخۆیی بژیت و ئامانجەکانت بەدی بێنی.

تۆ و کارمەندی سۆشیاڵەکەت یان ئامۆژگاریکەی کەسی PA ی خۆت
دەبێ پێکەوە کار بکەن لەسەر پلانی نەخشە ڕێگاکەت کاتێك
تەمەنت دەبێت بە 16 ساڵ.

پلانەکەت دەبێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت هەموو 6 مانگ جارێك
بۆ دڵنیابوون لەوەی تائێستاش گونجاوە بۆت.

ئۆفەری خۆجێی بەجێهێڵەرانی سەرپەرشتی

ئەمە بەڵگەنامەیەکە کە تۆ دەتوانیت بیدۆزیتەوە لەسەر
ماڵپەڕی ئەنجومەنی شارەوانیەکەت.زانیاری تێدایە سەبارەت
بە ئەو هاوکارییەی کە ئەنجومەنەکە پێشکەشی دەکات بۆ
بەجێهێڵەرانی سەرپەرشتی.بە لیست نووسراوە چی هاوکارییەك
بەردەستە وە بەجێهێڵەرانی سەرپەرشتی دەبێ چیان
دەستبکەوێت.

دەرماڵەی خوێندن
Bursary

ئەو پارەیەیە کە دەتوانیت داوای بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت
بدات بۆ ئەوەی پارەی هاتوچۆ، کتێب یان پارەی کۆرسەکەت
بدەیت بە زانکۆ یان کۆلێژ.تۆ دەبێ داوا لە ئامۆژگاریکەری
کەسی خۆت بکەیت دەربارەی ئەمە.


دەرماڵەی ماڵ بەجێهێشتن/ پارەی بەخششی ماڵ دانان

ئەو پارەیەیە دێت لە خزمەتگوزارییەکانی سۆشیاڵ بۆ
یارمەتیدانت لە کڕینی شتەکانی پێویستتە کاتێك ماڵت
دەگوازیتەوە بۆ شوقەیەکی نوێ بۆ نموونە کەلوپەلی ناو ماڵ،
سەلاجە، کتلی و مەنجەڵ.

لێخۆشبوونی باجی ئەنجومەنی شارەوانی

باجی شارەوانی Council tax پارەیەکە تۆ دەیدەیت بە
ئەنجومەنی خۆجێی ئەگەر تەمەنت 18 ساڵ یان زیاتر بێت وە
خاوەنی ماڵێك بیت یان بەکرێت گرتبێت.

ئەگەر تۆ ‘لێخۆشبوونی باجی شارەوانی وەربگریت مانای
ئەوەیە پێویست ناکات پارەی باجەکە بدەیت.

کەسەکان

کارمەندی سۆشیاڵ


کارمەندی سۆشیاڵەکەت کاردەکات بۆ ئەنجومەنی خۆجێی.


ئەوان کەسی سەرەکین لەناو ئەنجومەنەکە کە تۆ دەبی
قسەی لەگەڵ بکەیت کاتێك کە پێویستیت بە شتێك بێت.

PA
(ئامۆژگاریکەری کەسی)

ئەمە وەکو کارمەندی سۆشیاڵە بەڵام بۆ بەجێهێڵەرانی
سەرپەرشتین.ئەوان دەبێ هاوکاریت بکەن تاکو تۆ تەمەنت دەبێ
بە 25 ساڵ ئەگەر بتەوێت یان پێویستت بێت.

سەرپەرشتیاری بەخێوکەر

کەسێك تۆ لەگەڵیدا دەژی لەناو ماڵەکەیان ئەگەر تۆ لەژێر سەرپەرشتی بیت.ئەوان وەك دایك و باوکت
هەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن تاکو تەمەنت دەبێت بە 18 ساڵ،
هەندێك جار بۆ ماوەی درێژتر.ئەوان چێشتت بۆ ئامادە دەکەن
و چاودێریت دەکەن.

کارمەندی سەرەکی

ئەگەر تۆ تەمەنت لە خوار 18 ساڵ بێت وە لە ماڵێك بە
هاوبەشی بژی لەگەڵ گەنجانی تر ئەوا کارمەندێکی سەرەکی
هەیە بۆ هاوکاری کردنی تۆ و گەنجەکانی تری ناو ماڵەکە.

وەرگێڕ

کەسێك کە قسەکانی خەڵكانێك دەگۆڕێت کە بە زمانی جیاواز
قسە دەکەن بۆ ئەوەی لە یەکتری تێبگەن.

مافپەروەر

کەسێك کە کار ناکات بۆ ئەنجومەنەکەت وە یارمەتی تۆ دەدات
سەبارەت بە ئامۆژگاری دەربارەی مافەکانت وە هەر شتێك کە
تۆ ڕازی نەبیت پێی لەناو ئەنجومەنەکەت، بۆ نموونە ئەگەر
تۆ ئەو هاوکارییە وەرنەگریت کە پێویستتە.

پارێزەر

کەسێك کە زانیاری هەیە دەربارەی یاسا. ئەوان دەتوانن
ئامۆژگاریی یاساییت پێ بدەن وە یارمەتیت بدەن ئەگەرئەنجومەنی خۆجێیەکەت ووتی تۆ دەبێ وەری بگریت.