کۆچ کردن و پەنابەری – وشە گرنگەکان و مانایان چی‌یە

کۆچ کردن


کۆچ کردن مانای ئەوەیە ڕۆیشتن لە وڵاتێکەوە بۆ ژیان
لەناو وڵاتێکی تر.


ئەو کەسانەی لە بواری کۆچ کردن کار دەکەن لەناو
بەریتانیا کاردەکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هاتوون بۆ
ئەم وڵاتە..

داواکاری پەنابەری

کەسێك کە لە وڵاتی خۆی دەرچوو بێت بۆ ڕۆیشتن بۆ شوێنێکی
سەلامەت تر وە داوای کردووە کە مافی پەنابەری پێ
بدرێت لە وڵاتێکی تر.

پەنابەر

کەسێك کە لە وڵاتی خۆی دەرچوو بێت وە ڕێگای پێدرابێت بۆ
مانەوە لە وڵاتێکی تر چونکە سەلماندوویەتی کە سەلامەت نیە
بۆ ئەوان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

مافی پەنابەری

ئەگەر مافی پەنابەریت پێدرا مانای ئەوەیە هۆم ئۆفیس ڕێگای پێدایت لەناو بەریتانیا بمێنیتەوە
وەك پەنابەرێك.

پرۆسەی پەنابەری

ئەو هەنگاوانەی دەیگریتەبەر بۆ داواکردنی وەرگرتنی مافی پەنابەری لەناو بەریتانیا

هەڵسەنگاندنی تەمەن

ئەگەر هیچ بەڵگەنامەیەکت نیە بیسەلمێنێ تەمەنت چەندە ( بۆ
نموونە پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی لەدایکبوون) وە هۆم ئۆفیس
یان کارمەندی سۆشیاڵەکەت باوەڕت پێناکەن ئەو تەمەنەت هەیە
کە دەیڵێیت، ‘هەڵسەنگاندنی تەمەن’ دەکەن.

ئەمە بریتیە لە یەك کۆبوونەوە یان زیاتر لەگەڵ دوو
کارمەندی سۆشیاڵ. پرسیارت لێدەکەن بۆ ئەوەی بڕیار بدەن
لەسەر ئەوەی ئەوان پێیان وایە تەمەنت چەندە.

هۆم ئۆفیس

بەڕێوەبەرایەتیەکی حکومەتە بەرپرسیارە لە کۆچ کردن
.

تێهەڵچوونەوە (ئەپیل)

ئەگەر تۆ بڕیارێکی کۆچ کردن و پەنابەریت وەرگرت وە تۆ پێت
وایە هەڵەیە ئەوا دەتوانیت داوای دادگایەك بکەیت
بۆ ئەوەی بڕیار بدات لەسەر ئەوەی ئایا ڕاستە یان دەبێ
بگۆڕدرێت. پارێزەرێك یارمەتیت دەدات بۆ کردنی ئەمە. پارێزەرێك یارمەتیت دەدات ئەوە بکەیت.

دادگا

شوێنێکە کە بڕیارە یاساییەکانی لێ دەدرێت لەلایەن دادوەر

چاوپێکەوتنی سەرەکی (گەورە)

چاوپێکەتنی گەورە کە تێیدا هۆم ئۆفیس پرسیارت
لێدەکات دەربارەی هۆکارەکانی کە بۆچی تۆ سەلامەت نیت لە
وڵاتی خۆت وە بڕیار دەدات کە ئایا دەبێ مافی پەنابەریت پێ بدات لەم وڵاتە یان نا.

هاریکاریی یاسایی

پارە لە حکومەتەوە بۆ ئەوەی بیدات بە پارێزەرەکان
بۆ ئەو کەسانەی کە پارەی تەواویان پێ نیە بیدەن.

کەسەکان

پارێزەری کۆچ و پەنابەری


کەسێك کە دەربارەی یاسا دەزانێت وە دەتوانێت یارمەتیت
بدات بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لەهۆم ئۆفیس، یان بڕیارەکانی تێهەڵچوونەوە واتا ئەپیل.

وەرگێڕ

کەسێك کە قسەکانی خەڵكانێك دەگۆڕێت کە بە زمانی جیاواز
قسە دەکەن بۆ ئەوەی لە یەکتری تێبگەن.

کەسی گەورەی گونجاو

کەسێك بۆ ئەوەی چاودێریت بکات وە هاوکاریت بکات بۆ
قسەکردن بۆ خۆت لە هەڵسەنگاندنێکی تەمەن یان لە
چاوپێکەوتنی گەورە لەگەڵ هۆم ئۆفیس.

دادوەر

ئەو کەسەی لە ناو دادگا بڕیار دەدات دەربارەی
کەیسەکەت لەکاتی تێهەڵچوونەوەکە واتا ئەپیل.

پەرلەمانتار
MP

کەسێکی حکومەتە بەرپرسیارە لە ناوچەکەی خۆت.

ئەگەر تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانیت کردووە بۆ چاوپكەوتن
یان بڕیاردان لەسەر کەیسەکەت ئەوا دەتوانیت داوا لە
پەرلەمانتارەکەت بکەیت بۆ ئەوەی نامە بنووسێت بۆ هۆم
ئۆفیس.

تۆ

لە هەموو کەسێك گرنگتر لە پرۆسەکە